لەم دیدارەدا ھەردووک لا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سوریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ھەرلە دیدارەکەدا «پیدرسۆن» ئەنجامی ڕاوێژ و کۆبوونەوەکانی خۆی شی کردەوە.
«فەیسەڵ میقداد»یش ڕایگەیاند؛ لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم سوریا لە ڕاستی دا، کاریگەریی وێرانکەری سەردەمی تیرۆروھەنگاوی تێکدەرانەوتاکلایەنەی دژی ئابووریی سوریا و ژیان و گوزەرانی سوورییەکانە.
میقداد وتیشی: گرفتێکی دیکە بەردەوامیی مانەوەی نایاسایی ئەمریکا و تورکیایە لە سەرزەوییەکانی سوریا، دیارە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی سوریا و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لەم دیدارەکەدا «ئەیمەن سۆسان» بریکاری وەزیری دەرەوە و «جەمال نەجیب» بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیریش ئامادە بوون.
342/